Şilan Turp
12 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2026
سیناتۆری پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکا، لیندزی گراهام کە بە پشتیوانیکەرێکی ئیسرائیل لە ئەمریکا دەناسرا، لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا دوایی کرد.
لەم بارەیەوە ئۆفیسی گراهام ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
بە پێی ئەم ڕاگەیاندراوە، لیندزی گراهام کە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە سیناتۆرە، بە هۆی نەخۆشییەکی کت و پڕ لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
گراهام کە بە یەکێک لە کەسایەتییەکانی نزیک لە ترەمپ دەناسرا و لە کۆمسیۆنەکانی بەرگریی و سیاسەتی دەرەوەی سینات'دا لەسەر لیستی پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکا ئەرکی لە ئەستۆ بووە، لە ١٠ی تەممووزدا سەردانی کیێڤ'ی پایتەختی ئۆکراینای کردبوو و لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی کۆبوویەوە.
گراهام بە تایبەتی بە پشتیوانیکەرێکی بێ ئەملائەملای ئیسرائیل دەناسرا و بەرگریی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دەکرد و زۆر جار داوای کرد کە ئەمریکا پشتیوانییەکانی دیپلۆماسی و سەربازیی خۆی بۆ ئیسرائیل زیاد بکات.