İbrahim Hakkı Çetinkaya
13 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2023
ئەنقەرە - AA
راپۆرتێک کە لەلایەن ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا-ئیسلام لە ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، دەریدەخات کە سەدا ٩٨ی ئەو کەسانەی لە لیستی چاودێری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (ئێف بی ئای)دان، موسڵمانانن.
ئەنجوومەنەکە راپۆرتێکی لەژێر ناوی "بیست ساڵ زۆر زۆرە، بانگەوازێک بۆ وەستاندنی لیستی چاودێری ئێف بی ئای" بڵاوکردەوە، کە وردەکاری پشکنینی تیرۆر لەلایەن ئێف بی ئایەوە دەخاتەڕوو کە موسڵمانان دەکاتە ئامانج.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لیستی چاودێریی ئێف بی ئای ٢٠١٩ بە رێککەوت لەلایەن هاککەرێکی سویسریەوە دەستی بە سەرداگیراوە و بە ئۆنلاین بڵاوکراوەتەوە کە شیکاری بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار داتا کراوە.
هەروەها لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە لە داتاکەی ئێف بی ئایدا زیاتر لە ٣٥٠ هەزار جار ناوەکانی محەمەد و عەلی بە دەربڕینی جیاواز هاتووە و، ٥٠ ناوی یەکەمی لیستەکە هەموو موسڵمانن.
لە راپۆرتەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٤٧٠ هەزار داتای لیستی چاودێرییەکە کە پشکنینی بۆ کراوە موسڵمانن، کە دەکاتە زیاتر لە سەدا ٩٨ی کۆی داتاکان.
لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە لیستی چاودێری نهێنی ئێف بی ئای ماوەی ٢٠ ساڵە ترسی و دڵەڕاوکێی بۆ کۆمەڵگەی موسڵمانان دروستکردووە و، هاتووە: ''ئامانجی داهاتووی ئێف بی ئای موسڵمانان نابن. لەگەڵ هەڵگرتنی ئەو کەشوهەوایەی جەنگی تیرۆر دروستی کردبوو، لیستی نهێنی ئێف بی ئای رۆژێک ئامانجێکی نوێ دەدۆزێتەوە. ئامانجەکانی داهاتوو دۆستە ئەمریکییەکانمان دەبێت و ئەم راپۆرتە هۆشدارییەکە بۆ ئەوان''.
هاوکات ئەنجوومەنەکە بانگەوازێکی ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کرد بۆ ئەوەی کاردانەوە بەرامبەر لیستی چاودێری ئێف بی ئای نیشان بدات.
ئەو کەسانەی لە لیستی چاودێری ئێف بی ئای-دان زۆر ئاستەنگیان بۆ دروستکراوە لەوانە؛ سنووردارکردنی گەشت، کێشەی کۆچەری، چاودێریکردن لەلایەن ئێف بی ئایەوە، رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی پۆلیس، ئاستەنگ بۆ دروستکردن لە وەرگرتنی بڕوانامە و مۆڵەت، بەدەستهێنانی دەرەنجامی پیشەیی و دەستگەیشتن بە باڵەخانە حکوومییەکان.