قودس
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ لەدوای کوژرانی ١٣ سەرباز، سەردانی فەرماندەی سوپای وڵاتەکەی کرد لە باشور کە ئۆپەراسیۆنەکان بەرێوەدەبات.
لەمانی سەردانەکەیدا هەریەک لە سەرۆکی ئەرکانی سوپا بینی گانتز و وەزیری بەرگری مۆشە یەعلۆن یاوەری ناوبراویان دەکرد.
ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەدا کە ئۆپەراسۆنە سەربازییەکان وەک ئەوەی پلانی بۆ دانرابوو بەڕێوەدەچێت و بەردەوام دەبێ.
ناتانیاهۆ گوتی: "زۆر کاریگەربووم بە لێدانی تونێلەکان، سەرکەوتنێکتان تۆمار کرد کە لەدەرەوەی چاوەروانییەکانمان بوو بەناوی گەلی ئیسرائیلەوە، شانازی دەکەین بە رۆح و هیزی تەواوی سەربازەکانمانەوە و نزای باش بوونیان بۆ دەکەین. هەڵمەتی سەربازی شتێکی ئاڵۆزە هەندێ کات زۆر قورسە دلنیام بە یەکریزی و پێکەوەیی بەئامانجەکانمان دەگەیەنن."
لەدوای كوژرانی 13 سەربازی سەر بە یەكینەی جۆلانی لە رۆژی رابردوودا، سەردانەکەی ناتانیاهۆ بۆ ناو ئەو فەرماندەییە بووە جێی سەرنجی زۆر لایەن.
لەماوەی رابردوودا لەئەنجامی شەروپێکدادانی سوپای ئیسرائیل و خەباتکارانی فەڵەستینی لەغەززە 17 سەربازی ئیسرائیلی كوژراون داو دانەیەکیشیان بەدیل گیراوە.