Hakan Çopur
25 ئەیلوول 2025•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2025
واشنتۆن - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە بۆ بەشداری کردن لە ٨٠هەمین کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بوو، بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ گەیشتە واشنتۆنی پایتەختی وڵاتەکە.
سەرکۆمار ئەردۆغان و شاندی یاوەری لە فڕۆکەخانەی جۆینت بەیس ئەندرووز لەلایەن باڵیۆزی تورکیا لە واشنتۆن، سەدات ئۆناڵ و بەرپرسانی دیکەوە پێشوازیان لێکرا.
لەو سەردانەدا هەر یەک لە ئەمینە ئەردۆغانی هاوسەری و وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، ئاڵپارسلان بایراکتار و وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی، ئیبراهیم کاڵن و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، بورهانەددین دوران و سەرۆکی پیشەسازی بەرگریی، هالوک گۆرگون و بەڕێوەبەری نووسینگەی تایبەتی سەرۆکایەتی کۆمار، حەسەن دۆغان و گەورەڕاوێژکاری سەرکۆمار بۆ سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش، ئاکیف چاغاتای کڵچ یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان دەکەن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان دوای تەواوبوونی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە نیویۆرک، سەردانی واشنتۆن دەکات.