Davit Kachkachishvili
25 ئەیلوول 2025•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2025
کیێڤ - AA
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی ڕایگەیاند لە نیویۆرک لەگەڵ سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع کۆبووەتەوە.
زێلێنسکی کە بە مەبەستی بەشداری کردن لە ٨٠هەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەمریکایە، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە کە لەگەڵ سەرکۆماری سووریا شەرع کۆبووەتەوە.
سەرۆکی ئۆکراینا زێلێنسکی، ئاماژەی بەوە کرد کە لە کۆبوونەوەکەدا هەڕەشە ئەمنییەکانی سەر ئۆکراینا و سووریا، بەرەنگاربوونەوەی ئەم هەڕەشانە و پرسەکانی هاریکاریی نێوان وڵاتانیان تاوتوێ کردووە و، ڕایگەیاند: "لەسەر بنەمای ڕێز و متمانەی دوولایەنە، ڕێککەوتین لەسەر دروست کردنی پەیوەندی".
زێلێنسکی ئەوەشی خستەڕوو کە لە دیدارەکەدا بەیاننامەیەکی هاوبەش واژوو کراوە بۆ سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات و، ڕایگەیاند: "خۆشحاڵین بەو هەنگاوە گرنگە و ئامادەین پشتیوانی لە گەلی سووریا بکەین بۆ دەستبەرکردنی سەقامگیریی".