Mustafa Melih Ahıshalı
20 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2026
سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان ئاماژهی بهوه كرد کە جهنگ لە بەرژەوەندی کەسدا نییە، پێویستە هەموو ڕێگایەکی لۆژیکی و دیپلۆماسیی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان بەکاربهێنرێت.
بەپێی ئاژانسی فەڕمی هەواڵی ئێران (IRNA)، پزیشکیان ئەم قسانەی لە میانی سەردانی بۆ وەزارەتی داد کردووە.
پزیشکیان ڕایگهیاند: "جهنگ لە بەرژەوەندی کەسدا نییە. لە کاتی وەستانەوە بەرامبەر هەڕەشەکاندا، پێویستە هاوکات سوود لە هەموو ڕێگایەکی لۆژیکی و دیپلۆماسیی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان وەربگیرێت".
سەرکۆماری ئێران پزیشکیان، ئاماژەی بە گرنگی هەڵوێستی لۆژیکی کرد لە مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهاتە ههرێمیی و نێودەوڵەتییەکاندا و، جەختی لەسهر ئهوە کردەوە کە بێمتمانەیی بەرامبەر دوژمن (ئەمریکا-ئیسرائیل) و ئاگاداریی لە پەیوەندییەکاندا كارێكی پێویسته.
پزیشکیان ئاماژەی بە پێویستی نزیکبوونەوە لە جیهانی ئیسلامی کرد و، ڕایگهیاند: "بەهێزکردنی یەکڕیزیی نێوان وڵاتانی ئیسلامی، گرنگترین ڕێگایە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی پیلانەکان و ڕێگریی کردن لە قۆستنەوەی لایەنە دەرەکییەکان. لە سایەی هاودهنگیی، دڵسۆزی و بەشداریی هاوبەشەوە دەتوانرێت ئەم پرۆسەیە تێپەڕێنرێت و ڕێگای عیزەت و پێشکەوتنی وڵات بەردەوام بێت".