Khalid Mejdoub
20 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2026
نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٩٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ٥،٤ لە سەدا، بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٩٥ مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھەروەھا بە ھەمان شێوە، ھەر ئەمڕۆ، نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ٥،٩ لە سەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٨٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی برێنت و خاوی ڕۆژئاوای تێکساس، ئەمەیش بۆ ئەو گرژییە سەربازییانە دەگەڕێتەوە کە تا ئێستا لە گەرووی ھورمز و کەنداوی عومان، بەردەوامن.