Emre Gürkan Abay,Davit Kachkachishvili
18 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2021
تبلیس - AA
سەرۆکوەزیرانی جۆرجیا، گیۆرگی گاخاریا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند.
گیۆرگی گاخاریا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان لە تبلیسی پایتەخت ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی جیاوازی بۆچوون لەگەڵ تیمەکەی سەبارەت بە بڕیاری دەستبەسەرکردنی سەرکردەی پارتی بزووتنەوەی یەکگرتووی نیشتمانیی، نیکا میلیا کە پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی وڵاتە، دەستی لەکارکێشاوەتەوە.
سەرۆکوەزیرانی جۆرجیا، گیۆرگی گاخاریا رەخنەی لە دەستبەسەرکردنی نیکا میلیا گرت و باسی لەوە کرد کە لە ئێستادا لە وڵاتەکەیدا گرژیی سیاسیی هەیە و ئەو بڕیارەش گرژییەکە زیاد دەکات.
هاوکات وەزارەتی ناوخۆی جۆرجیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە دوای دەستلەکارکێشانەوەی گیۆرگی گاخاریا بڕیاری دەستبەسەرکردنی نیکا میلیا-ی بەشێوەیەکی کاتیی دواخستووە.
دوێنێ دادگایەکی شاری تبلیسی بڕیاری دەستبەسەرکردنی نیکا میلیای دەرکرد کە کاردانەوەی پارتەکانی دیکەی ئۆپۆزسیۆنی لێکەوتەوە.
بەپێی دەستووری جۆرجیا، پێویستە پارتی دەسەڵاتدار لە میانی یەک هەفتەدا، کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێ، هەروەها لیستی کابینەی نوێی حکوومەت پێشکەش بە سەرکۆمار بکات.