Bahtiyar Abdülkerimov
07 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2022
کیێڤ – AA
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدیمێر زێلێنسکی بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە لە رێگای بەندەرەکانی ئۆدیساوە ئۆکراینا لە هەر مانگێکدا دەتوانێت ١٠ تۆن دانەوێڵە هەناردە بکات، رایگەیاند: "ئێستا لەوێ ٢٢-٢٥ ملیۆن تۆن دانەوێڵە دەستی بەسەردا گیراوە".
زێلێنسکی بەبۆنەی رۆژی رۆژنامەوانان کە لە ئۆکراینا بەرز رادەگیرێت لەگەڵ میدیاکارانی وڵاتەکەی کۆبووەوە.
زێلێنسکی بە ئاماژەدان بەوەی کە تاکوو ئێستا پلانێکیان نییە بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ لەگەڵ رووسیا، گوتی: "دانوستانمان لەسەر هیچ پلانێک نییە. ئەم جۆرە دانوستانانە ئەمڕۆ لە ئاستی سفردان".
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ سەربازی ئۆکراینی لە ئازۆڤستاڵ لەلایەن رووسیا بە دیل گیراون، باسی لەوە کرد کە هەوڵ دەدەن تەواوی دیلە ئۆکراینییەکان بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
- هەناردەکردنی دانەوێڵە
سەرۆکی ئۆکراینا ئاماژەی بەوە دا کە دانوستانەکانیان لەبارەی هەناردەکردنی دانەوێڵە جگە لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ وڵاتانی خۆرئاوا و پۆڵەندایش بەردەوامە، باسی لەوەش کرد کە بەهۆی ئەوەی رێگاکە دوورە ئەمە نابێتە تێپەڕگەی لەپێشینە.
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدیمێر زێلێنسکی بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە لە رێگای بەندەرەکانی ئۆدیساوە ئۆکراینا لە هەر مانگێکدا دەتوانێت ١٠ تۆن دانەوێڵە هەناردە بکات، گوتی: "ئێستا لەوێ ٢٢-٢٥ ملیۆن تۆن دانەوێڵە دەستی بەسەردا گیراوە. تاکوو پاییز لەوانەیە دانەوێڵەمان لەوێ بگاتە ٧٥ ملیۆن تۆن. بەڵام ئەگەر بەندەرەکان بەردەست نەبن، ناتوانین دانەوێڵە هەناردە بکەین".
زێلێنسکی میداڵی دەوڵەتی بەخشی بەو میدیاکارە ئۆکراینییانەی لە جەنگدا گیانیان لەدەست داوە.