Meiramgul Kussainova
08 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2022
نوورسوڵتان - AA
سەرۆکی پێشووی لیژنەی ئاسایشی نیشتیمانی کازاخستان، کەریم ماسیمۆڤ بە گومانی ناپاکی کردن لە دەوڵەت دەستبەسەر کرا.
لەو بارەیەشەوە لیژنەی ئاسایشی نیشتیمانی کازاخستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە لیژنەکە لە شەشی کانوونی دووەمدا بەپێی ماددەی تایبەت بە ناپاکی کردن لە دەوڵەت، لێکۆڵینەوەی دەستپێکردوە و بە گومانی ئەنجامدانی ناپاکی ماسیمۆڤ، دەستبەسەر کراوە.
لە ئێستاشدا ناوبراو لەگەڵ چەند تۆمەتبارێکی دیکەدا لە زیندانێکی کاتیدا دەستبەسەرن.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کەریم ماسیمۆڤ لە ساڵی ٢٠١٦دا بووەتە سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتیمانی کازاخستان و دوای دەستپێکی خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە بە بڕیاری سەرکۆماری کازاخستان، قاسم جۆمەرت تۆکایێڤ لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.