Emre Aytekin
08 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2022
پەکین- AA
لە ویلایەتی چینگهای لە باکووری رۆژئاوای چین، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٩ روویدا بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی لێنەکەوتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی شینهوا، ناوەندی بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر لە هەرێمی منیوەن هووی بووە.
یاریدەدەری سەرۆکی ئیدارەی ناوخۆیی بەڕێوەبردنی کارەساتی سروشتی، گوۆ یۆنگ لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە لەو شوێنانەی بوومەلەرزەکە لێیداون هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی رووینەداوە.
وەک رێوشوێنێکیش بۆ رێگری کردن لە هەر رووداوێکی نەخوازراو هەندێک لە هێڵە ئاسنیینەکانی ناوچەکە راگیران.