Ali Cura
30 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2024
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی ڕووسیا ، ڤلادیمێر پوتین بەبۆنەی ساڵی نوێوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کرد.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی کرملین، پوتین بەبۆنەی هاتنی ساڵی ٢٠٢٥ و جەژنی کریسمسەوە پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ژمارەیەک لە سەرۆکی وڵاتان کردووە.
لە نێو ئەو سەرۆکانەی پوتین پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستە کردوون سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەرۆدغان و سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ و سەرۆکی بەڕازیل، لویز ئینانسیۆ لیلا دا سیلڤا و سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا، ڤیکتۆر ئۆربان و سەرۆکی ڤێنزوێلا، نیکۆلاس مادورۆ و سەرۆکوەزیرانی هیندستان، ناریندرا مۆدی و سەرۆکی چین، شی جینپینگ و سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون و ڕێبەری ڕۆحانی کاتۆلیکەکان و سەرۆکی ڤاتیکان، پاپا فرانسیس و سەرۆکوەزیرانی ئەسیوپیا، ئابێ ئەحمەد و سەرکۆماری ئەفریقای باشوور، سیریل ڕامافۆسا.