Oğuzhan Sarı
30 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە چالاکی خستنی ١١ تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگەی لە ناوچەی قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا و، ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە سوپای تورکیا لە ناوچەی قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا ١٠ تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگەی لەچالاکی خست، لە ناوچەی چنگ-قفڵیش لە باکووری عێراق تیرۆریستێکی پەکەکەی لە چالاکی خست.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئۆپەراسیۆنەکانمان پێداگرانە و بە شێوەیەکی بەردەوام درێژەیان دەبێت بۆ لەناوبردنی تیرۆر لە سەرچاوەکەیدا".