Eşref Musa
18 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2020
سەرێ کانی - AA
لە شارۆچکەی سەرێ کانی کە لەژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سەربازیی سووریادایە، بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر خاڵێکی پشکنینی سوپای نیشتمانیی سووریا و بەهۆیەوە سێ کەس کوژران.
لە ناوچەی مەبروکە خۆرئاوای شارۆچکەی سەرێ کانی کە بە ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتیی لە چەکدارانی یەپەگە پاککراووەتەوە، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک خاڵێکی پشکنینی سوپای نیشتمانیی سووریا تەقێندرایەوە.
لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، دوو سەربازی سوپای نیشتمانیی سووریا و شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی بێ ئاگابووە لەوەی بۆمب لە ئۆتۆمبێلەکەیدا دانراوە، کوژراون.
هەروەها چەند کەسێکی دیکە بەهۆی تەقینەوەکەوە برینداربوون کە بۆ چارەسەر گواسترانەوە نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.
هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆ کە سەبارەت بە هێرشەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، لەسەر ئەو ئەگەرە وەستاون کە رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەکەکە هێرشەکەی ئەنجام دابێت.