Ömer Koparan,Mohammed Baqi Hussein
08 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2018
عه‌زاز - AA
له گوندی سیكوی سه‌ر به شارۆچكه‌ی عه‌زاز باكووری سووریا له رێگه‌ی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژكراو په‌لامارێك ئه‌نجامدرا.
په‌لاماره‌كه به‌دووریی یەک كیلۆمه‌تر و نیو له سنووری توركیاوه روویدا و راگه‌یه‌ندرا كه زیانی گیانیی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌رپرسان رایانگه‌یاندووه، ئۆتۆمبێله‌كه بۆمبڕێژكراوبووه و له دووره‌وه كۆنترۆڵكراوه.
راشگه‌یه‌ندرا كه به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێله‌كه له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه له نزیك گونده‌كه راگیراوه.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو په‌لاماره رانەگەیاندووە.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی و هێزه ئه‌منییه‌كان، رێوشوێنیان له ناوچەکە ته‌قینه‌وه‌كه‌دا گرته‌به‌ر.