Barış Seçkin
12 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2023
رۆما- AA
تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی ئیتاڵیا له‌رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رزگاركردنهوه له ناوچه جیاجیاكانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، لە شەوی رابردووەوە تا ئێستا زیاتر لە هه‌زار و ٣٠٠ کۆچبەری نایاساییان رزگارکردووه.
لە راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی ئیتاڵیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژە بەوە کراوە، بە پاڵپشتی یەکە ئەمنییەکانی دیکەی وڵاته‌كه سەرەڕای بارودۆخی نالەباری کەشوهەوا، ٥٠٠ کۆچبەر له بەلەمێکدا و ٣٧٩ كۆچبه‌ری دیكه لە بەلەمێکی دیكه‌دا رزگاركراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، تیمەکانی شەوی هەینی ٤٨٧ کۆچبەریان لە کەناراوەکانی کرۆتۆن رزگارکردووە و بردوویانن بۆ بەندەرەکە.
لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس لهوهشكراوه، ئۆپەراسیۆنی رزگارکردن له دووری ١٠٠ میل لە لە كه‌ناراوه‌كانی شارۆچکەی رۆسێلا ئایۆنیکا لە باشوور ئه‌نجامدراوه و كۆچبه‌رانی سه‌ر دوو به‌له‌م رزگاركراون.
دوێنێ ئه‌وه ئاشكراكرا کە لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا زیاتر لە سێ هەزار کۆچبەری نایاسایی دوای پەڕینەوە لە دەریای ناوەڕاست گه‌یشتوونه‌ته ئیتاڵیا. ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە چوونه‌ته وڵاتەکە گەیشتووەتە ١٧ هەزار و ٥٩٢ کۆچبەر.