Yusuf Özcan
14 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2018
پاریس - AA
پۆلیسی فەڕەنسا تەرمی کەسێکی بەناوی شەریف شیکات تەمەن ٢٩ ساڵ بە کوژراوی دۆزیەوە، کە گومان دەکرێت ئەنجامدەری هێرشەکەی سەر بازاری نۆئێل بێت لە شاری ستراسبورگ.
بەپێی هەواڵێکی میدیای فەڕەنسی، ئەو کەسە تەمەن ٢٩ ساڵە، لە ئۆپەراسیۆنێکی پۆلیسدا لە شەقامی لازارەت لە شاری چیکات کوژراوە.
چاوڕەوان دەکرێت کە وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا، کریستۆڤ کاستانێر لەو بارەیەوە روونکردنەوە بدات.
شەوی سێشەممەی رابردوو، چەکدارێک هێرشیکردە سەر بازارێکی تایبەت بە بۆنەکانی سەریساڵ لە مەیدانی پلاس کلەبەر لە شاری ستراسبورگ کە تێیدا سێ کەس کوژران و، ١٢ی دیکە برینداربوون.