Qais Omar Darwesh Omar, Ekrem Biçeroğlu
17 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2021
ئەلخەلیل- AA
هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل، لە کەناری رۆژئاوا بڵاوەیان بە خۆپیشاندانێک کرد کە دژ بە دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوونی جولەکە، رێکخرابوو، لە ئاکامدا سێ فەڵەستینی بریندار بوون.
بەڕێوبەری کۆمیتەی بەرەنگاربوونەوە و پاراستنی ناوخۆیی فەڵەستینی، فوئاد ئەلعامور لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە فەڵەستینییەکان لە باشووری شاری ئەلخەلیل دژ بە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی جولەکەکان لەلایەن ئیسرائیل-ەوە خۆپیشاندانیان کردووە.
ئەلعامور، ئاماژەی بەوەشدا کە سەربازانی ئیسرائیل بە بۆمبی دەنگی و گازی فرمیسکڕێژ بڵاوەیان بە خۆپیشاندانەکە کردووە، سێ کەس بەهۆی بەرکەوتنی راستەوخۆی کەپسولەکانی گازەوە برینداربوون و دەیان کەسی دیکەش کەوتوونەتە ژێر کاریگەری گازەکەوە.
جێی ئاماژەیە هەموو رۆژانێکی هەینی لە ناوچە جیاجیاکانی کەناری رۆژئاوا، فەڵەستینییەکان دژ بە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی جولەکەکان خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.