Sarmand Hameed
03 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2021
لەندەن - AA
لە ژمارەیەک لە وێستگەکانی سووتەمەنی لە لەندەن پایتەختی بەریتانیا سووتەمەنی پێویست نەماوە، ئەمەش دوای ئەوەی هەردوو کۆمپانیای "Tesco Alliance" و "British Petroleum" داخستنی ژمارەیەکی کەمیان لە وێستگەکان راگەیاند.
بەهۆی کەمی ژمارەی شوفێری تانکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی و کەمی سووتەمەنی عەمبارکراو، قەیرانی سووتەمەنی و ریزگرتنی ئۆتۆمبێلەکان لە وێستگەکاندا لە بەریتانیا بەردەوامیی هەیە.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، ریزگرتنی ئۆتۆمبێل لە بەردەم وێستگەکان و تەواوبوونی سووتەمەنی لە ژمارەیەکیان، بەردەوامیی هەیە.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵۆ راشیگەیاند، کەمی سووتەمەنی بووەتە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانی کەلوپەلی خۆراک و سەوزە و میوە و گۆشت لە بازاڕەکاندا.
لە هەفتەی رابردووەوە، قەیرانی سووتەمەنی لە بەریتانیا سەریهەڵداوە و بەهۆی کەمی سووتەمەنییەوە ئۆتۆمبێل لە بەردەم وێستگەکاندا ریزیان بەستووە.