Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
09 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2017
واشنتۆن - AA
كاندیدی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ پۆستی وه‌زیری داد، جێف سێشنز له ده‌نگدانی ئه‌نجوومه‌نی پیراندا به به‌ده‌ستهێنانی 52 ده‌نگی به‌ڵی به‌رامبه‌ربە 47 ده‌نگی نه‌خێر، بووه وه‌زیری داد.
له ده‌نگدانێكدا كه له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ئه‌نجامدرا. كاندیدی تره‌مپ بۆ پۆستی وەزیری داد، سیناتۆری ویلایەتی ئاڵاباما، جێف سێشنز سه‌ره‌ڕای تێبینییەکانی دیموكراته‌كان، به‌ده‌نگی كۆمارییه‌كان هه‌ڵبژێردرا و بووه وه‌زیری داد.
جێف سێشنز كه به 52 ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ربە 47 ده‌نگی نه‌خێر بووه وه‌زیری دادی ئه‌مریكا، به‌هۆی بۆچوونه‌كانی دژبه كۆچبه‌ران رووبه‌ڕووی كاردانه‌وه‌ی زۆری دیموكراته‌كان بوویه‌وه، به‌ڵام له كۆی 48 كورسی دیموكراته‌كان له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی پیراندا ته‌نها 47 سیناتۆر له‌دژی ده‌نگیاندا، سیناتۆری ویلایەتی ڤێرجینیای رۆژئاوا سەربە دیموكراته‌كان، جۆی مانشین له به‌رژه‌وه‌ندی جێف سێنشز ده‌نگی دا.
جێف سێشنز كه ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵه له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا كار ده‌كات، له‌و كه‌سانه بوو كه هه‌ر له سه‌ره‌تای كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه پشتیوانی له تره‌مپ كردووه.