Dildar Baykan
20 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2021
واشنتۆن- AA
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، جێن ساكی، سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندروستی كه‌سایه‌تی ئۆپۆزسیۆنی رووسی، ئالێكسی ناڤاڵنی، رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ناڤاڵنی بمرێت، ئه‌وا ئه‌مه ده‌ره‌نجامی بۆ رووسیا ده‌بێت".
جێن ساكی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له كۆشكی سپی سازیكرد، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ هه‌واڵه‌كانی په‌یوه‌ست به بڕیاری ره‌وانه‌كردنی كه‌سایه‌تی ئۆپۆزسیۆنی رووسی، ئالێكسی ناڤاڵنی بۆ نه‌خۆشخانه كرد دوای ئه‌وه‌ی داواكاریی ناوبراو بۆ هاوكاریی پزیشكیی له‌نێو گرتووخانه‌دا ره‌تكرابوویه‌وه و ناڤاڵنی ده‌ستی دابوویه مانگرتن له خواردن.
ساكی باسی له‌وه‌كرد له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ رووسیا، نیگه‌رانییه‌كانیان له‌باره‌ی دۆخی ناڤاڵنی گه‌یاندووه‌ته مۆسكۆ و ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه په‌یوه‌ست به ژه‌هراوییبوونی ناڤاڵنی سزایان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندووه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی كۆشكی سپی رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر له‌ژێر چاودێریی حكوومه‌تی رووسیادا ناڤاڵنی شتێكی به‌سه‌ربێت، ئه‌وا رووسیا به‌رپرسیاری ئه‌مه‌یه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌وباره‌یه‌وه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ مۆسكۆ ده‌كات".