Dmitri Chirciu
20 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2021
مۆسكۆ- AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن به‌شداریی له لووتكه‌ی ژینگه‌دا ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن كۆشكی كرملینه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه ڤلادیمیر پوتین له‌رێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه به‌شداریی له لووتكه‌ی ژینگه ده‌كات كه بڕیاره رۆژی ٢٢ی نیسان به‌ڕێوه‌بچێت.
لای خۆیشییه‌وه گوته‌بێژی كۆشكی كرملین، دیمیتری پێسکۆڤ، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی Riaی رووسی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه پوتین پلانی نییه له په‌راوێزی لووتكه‌كه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ بایدن یان كاربه‌ده‌ستانی دیكه‌دا ئه‌نجامبدات.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بادین رۆژی ٢٣ی ئادار ٤٠ سه‌رۆكی وڵاتانی جیهانی بۆ به‌شدارییكردن له لووتكه‌ی ژینگه‌دا كه بریاره رۆژانی ٢٢-٢٣ی نیسان به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین به‌ڕێوه‌بچێت، بانگهێشت كردبوو. له‌نێو سه‌ركرده و سه‌رۆكه بانگێشكراوهكاندا، هه‌ریه‌ك له سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی چین، شی جینپینگ، سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین هه‌ن.