Fuat Kabakcı,Ramal Abdullah Mahmood,Hemın Othman Mohammed
10 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2019
په‌كین – AA
سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون رایگه‌یاند "كۆریای باكوور به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنه‌كان كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پێشوازی لێ ده‌كرێت هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌ستنی لوتكه‌ی دووه‌م له نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی كۆریای باكوور".
ته‌له‌ڤیزیۆنی ناوه‌ندی چین (CCTV) بڵاویکردەوە، سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ له هەشتی ئه‌م مانگه له هۆڵی گه‌لی مه‌زن له په‌كین له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون كۆبووەته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌ردوولادا، كیم جۆنگ-ئون رایگەیاندووە "كۆریای باكوور به‌رده‌وامه له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی خۆی بۆ داماڵین له چه‌كی ئه‌تۆمی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نیمچه دوورگه‌ی كۆریا به دیالۆگ و دانوستان. كۆریای باكوور به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنه‌كان كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پێشوازی لێ ده‌كرێت هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌ستنی لووتكه‌ی دووه‌م له نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی كۆریای باكوور".
سه‌رۆكی كۆریای باكوور چاوه‌ڕوانی خۆیشی خستۆته روو كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌ڵامی ئه‌رێنی "نیگه‌رانییه به‌جێ"كانی كۆریای باكووور بده‌نه‌وه و هانیان بده‌ن بۆ گه‌یشتنه "چاره‌سه‌رییه‌كی گشتگیر" بۆ كێشه‌ی نیمچه دوورگه‌كه.
- چین پشتیوانی له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردەکانی كۆریای باكوور و ئه‌مریكا ده‌كات
سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ-یش له كۆبوونه‌وه‌كاندا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دانوستانه‌كان و كۆبوونه‌وه‌كانی ئاشتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نیمچه دوورگه‌ی كۆریا ده‌بیندرێن و گوتی: "ده‌رفه‌تێكی مێژوویی ناوازه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نیمچه دوورگه‌كه به رێگای سیاسیی".
شی جین پینگ پشتیوانی چینی بۆ به‌رده‌وامیدانی كۆریای باكوور به پابه‌ندبوون بۆ داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی و باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆرییه‌كان ده‌ربڕی و گوتی: "چین پشتیوانی له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می كۆریای باكوور و ئه‌مریكا و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ش ده‌كات كه له‌و كۆبوونه‌وه كه‌وتنه‌وه. پشتگیری له‌وه ده‌كه‌ین لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به رێگای دیالۆگ 'نیگه‌رانییه به‌جێ'كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
سه‌رۆكی چین باسی له‌وه‌یش كرد كه ئاماده‌ن بۆ بینینی رۆڵی چالاك و بنیاتنه‌ر له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ داماڵینی نیمچه دوورگه‌كه و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری ناوچه‌یی درێژخایه‌ن له پێناو پاراستنی ئاشتیی و سه‌قامگیری دوورگه‌كه.
سه‌رۆكی چین و سەرۆکی کۆریای باکوور ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ به‌رده‌وام پێشخستنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان له قۆناغی نوێ‌دا و به یه‌كه‌وه هانی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی بده‌ن له نیمچه دوورگه‌ی كۆریا ئه‌ویش له پێناو هاوكاربوونی ئه‌رێنیی بۆ ئاشتیی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه و جیهان.
سه‌ركرده‌ی هه‌ردوو وڵات بیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی چین و كۆریای باكوور و بابه‌ته هاوبه‌شه‌كان و هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر بابهتهكان.
ته‌له‌ڤیزیۆنی ناوه‌ندی چین، باسی له‌وه كرد كه شی جین پینگ و کیم جۆنگ-ئۆن دوێنێ به‌یه‌كه‌وه خوانی نیوه‌ڕۆیان خواردووه و تاوتوێ ئه‌و بابه‌تانه‌یان كردووه كه په‌یوه‌ندی به په‌یوه‌ندیه دووقۆڵییهكانهوه هه‌یه.
سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون رۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌ردانی په‌كینی كرد، به‌ڵام به‌درێژایی سه‌ردانه‌كه روونكردنه‌وه بە راگه‌یاندنه‌كان نه‌درا له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ردوو سه‌رۆك. دوێنێ کیم جۆنگ-ئۆن سه‌ردانی كاریگه‌یه‌كی كرد له په‌كین كه ده‌رمانی پزیشكی نه‌ریتی چینی به‌رهه‌م ده‌هێنێت. هه‌ر دوێنێ ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره سه‌وزه‌ی كیم جۆنگ-ئۆنی هێنا بۆ په‌كین شارەکەی جێهێشت.