Adham Kako,Ramal Abdullah Mahmood
05 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند مانگی رابردوو رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، ٥٥٧ كه‌سیان ده‌ستگیركردووه كه ٤٥یان منداڵ و ٧٠یان ئافرەتن.
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له راپۆرتی مانگی ئایاریدا تیشكی خستووەته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ٥٥٧ كه‌سیان ده‌ستگیركردووه كه ٤٥یان منداڵ و ٧٠یان ئافرەتن.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه مانگی پێشووتر رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ٤٠٦ كه‌سی ده‌ستگیركردووه كه ٢٦یان منداڵ و ٥٦یان ئافرەتن و به‌شێكی دیكه‌یشیان خوێندكاری زانكۆ و كارمه‌ندی ده‌وڵه‌تن.
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له‌و ناوچانه‌ی داگیری كردوون ٧٨ كه‌سی ده‌ستگیركردووه بۆ چه‌كداری زۆره‌ملێ كه نۆیان منداڵ و پێنجیان ئافرەتن.
هه‌ر له هه‌مان ماوه‌شدا گروپی ته‌حریر ئه‌لشام ٤١ كه‌سیان ده‌ستگیركردووه كه ٨یان منداڵ و ٤یان ژنن.
راپۆرته‌كه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه كه به‌شی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی به شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌ستگیركراون له لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه بووه و چاره‌نووسی ٨٦ هه‌زار ده‌ستبه‌سه‌ركراو له زیندانه‌كانی رژێمدا نادیاره.
به‌پێی راپۆرته‌كه له میانی پێنج مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا سێ هه‌زارو ٤١٥ كه‌س به شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌ستگیركراون.