Adham Kako,Muhammet Ali Kemal
02 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤ له سووریا ئاشكرایكرد به‌درێژایی ماوه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ له‌و وڵاته، ٦٨٩ میدیاكار كوژراون كه زۆرینه‌یان له‌لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و گرووپه تیرۆریستییه بیانییه پشتیوانهكانییهوه بووه.
له راپۆرتێكیدا كه سه‌باره‌ت به میدیاكاره كوژراوه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه، تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤ له سووریا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی له ئازاری ٢٠١١ه‌وه تا ئێستا ٦٨٩ میدیاكار كوژراون كه هه‌شتیان بیانیی بوون.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه رژێمی ئه‌سه‌د و پشتیوانانی له گرووپه تیرۆریستییه بیانییه‌كان، له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه تا ئێستا ٥٤٣ میدیاكاریان كوشتووه كه پێنجیان بیانیی بوون.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه، هێزه رووسییه‌كان كه له ئه‌یلوولی ٢٠١٥دا به‌مه‌به‌ستی پشتیوانییكردن له رژێم ده‌ستیان به ده‌ستوه‌ردان له سووریا كردووه، ١٩ میدیاكاریان كوشتووه و له هێرشه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێودهوڵهتییشد به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا میدیاكارێك كوژراوه.
رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه چوار و رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ٦٤ میدیاكاریان، كه سیانیان بیانیی بوون، كوشتووه. گرووپی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام كه گرووپێكی نه‌یاری رژێمه، پێنج میدیاكار و ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازیی ٢٥ و گرووپه‌كانی دیكه‌ش كه ناسنامه‌یان دیاریینهكراوه، ٢٨ میدیاكاریان كوشتووه.
- ٤١٨ میدیاكار ده‌ستگیركراوه یان ده‌ستبه‌سه‌ركراوه
له راپۆرته‌كه‌دا باس لهوهشكراوه كه له ده‌ستپێكی شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه، ٤١٨ كه‌س كه له بواری راگه‌یاندندا كاریان كردووه و ١٨یان بیانیی بوون، ده‌ستگیر یان ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
له‌و ژماره‌یه‌ش رژێم و پشتیوانانی ٣٤٦ میدیاكاریان ده‌ستگیركردووه كه چواریان بیانیی بوون.
داعش ٤٨ میدیاكار كه هه‌شتیان بیانیی بوون، یه‌په‌گه/په‌كه‌كه حه‌وت، ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازیی ١٤ میدیاكار كه پێنجیان بیانیی بوون، ده‌سته‌ی ته‌حریری شام سێ میدیاكاریان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه كه یه‌كێكیان بیانیی بووه.