Yusuf Özcan,Hemın Othman Mohammed
30 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2019
پوریس - AA
له كاتێكدا له فه‌ڕه‌نسا سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته، ئیمانوێل ماكرۆن شكستی هێنا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا، پارتی یه‌كێتیی نیستمانی راستڕه‌وی تووندئاژۆ (RN) ریزبه‌ندی یه‌كه‌می گرت.
به پێی ئه‌نجامه فه‌ڕمییه‌كان، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كه پاش خۆپیشاندانی هێله‌ك زه‌رده‌كان ئه‌نجامدرا كه زیاد له شه‌ش مانگه له فه‌ڕه‌نسادا درێژه‌ی هه‌یه، بزووتنه‌وه‌ی رێپێوانی كۆماری (LREM)، كه ماكرۆن دایمه‌زراندووه و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه ده‌بات، له‌سه‌دا ٢٢،٤ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و ریزبه‌ندی دووه‌می گرتووه.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت شكستی ماكرۆن له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا كه داهاتووی ئه‌ورووپا دیاری ده‌كات ناوبراو دووچاری ئاسته‌نگ ده‌كات له جێبه‌جێ كردنی ئه‌و چاكسازیانه‌ی ئامانجێتی بۆ وڵاته‌كه‌ی و كیشوه‌ره‌كه ئه‌نجامیان بدات.
له كاتێكدا له فه‌ڕه‌نسا ئه‌وه بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی كه پاش ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ماكرۆن چ سیاسه‌تێك په‌یڕه‌و ده‌كات، هاوكات باس له‌وه ده‌كرێت كه ناوبراو هه‌وڵی دیاریكردنی نه‌خشه رێگایه‌كی نوێ ده‌دات بۆ ئه‌و سێ ساڵه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كه ماویه‌تی.
له رای گشتیی فه‌ڕه‌نسادا باس له‌وه ده‌كرێت كه هه‌رچه‌نده پارته‌كه‌ی ریزبه‌ندی دووه‌می گرتووه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئورووپادا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له بنه‌ره‌تدا شكستیهێناوه له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییدا ماكرۆنه.