Abdullah Shukur
30 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2018
بۆینس ئایرس - AA
لووتکەی G-20 لە شاری بۆینس ئایرس پایتەختی ئەرژەنتین دەستیپێکرد.
سەرۆکی ئەرژەنتین و سەرۆکی ئەم خولەی لووتکەکە، ماوریسیۆ ماسری لە ھۆڵی پێشانگای کۆستا سالگوێرۆ پێشوازی لە میوانەکان کرد.
لە دوای پێشوازییەکە، سەرکرەکان بەشدارییان لە کۆبوونەوەیەکی داخراو لە ژێر ناونیشانی "دادپەروەری و داھاتوویەکی بەردەوام" کرد.
لە دوای وتاری دەستپێکی لووتکەکە لە لایەن ماوریسیۆ ماسری ، سێ دانیشتنی جیاواز بەڕێوەدەچێت.
لە دوای دانیشتنی یەکەم بڕیارە سەرکردەکان کۆبوونەوەی دووقۆڵی ئەنجام بدەن و پاشانیش بەشداریی لە چالاکییەکی رۆشنبیری لە شانۆگەری کۆلۆنی مێژووی ئەرژەنتین دەکەن.
نزیکەی سێ ھەزار رۆژنامەنووس لە سەرتاسەری جیھان چاودێری لووتکەکە دەکەن و ١٩ سەرکردە و ١٥ ھەزار میوانیش بەشداری دەکەن.
ھاوکات لەگەڵ دەستپێکی لووتکەکە، خۆپیشاندانەکانی دژی ئەو لووتکەیە لە شاری بوێنس ئایرس دەستیپێکردبوو، بەمەش زیاتر لە ٢٠ ھەزار کارمەندی ئەمنی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.