Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal
12 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە لووتکەی مێژوویی یەکەمجاری نێوان خۆی و سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون، لە سینگاپور، رایگەیاند "بەرەوپێشچوونی بەرچاومان تۆمارکردووە، بەڕاستی ئەرێنییە. پێموایە لەوە باشتر بوو کە هەمووان بیریان لێدەکردەوە. ئێستا بەرەو واژووکردن دەچین".
دۆناڵد ترەمپ دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵیی لەگەڵ کیم جۆنگ ئون، لە هۆتێلی کاپێلای دوورگەی سێنتۆسای سینگاپور، لەدوای کۆبوونەوەی نێوان شاندەکانیان و خوانی کار، روونکردنەوەیەکی کورتی دایە رۆژنامەنووسان.
ترەمپ کە لەگەڵ کیم هاتە نزیک رۆژنامەوانان، سەبارەت بە لووتکەی نێوانیان رایگەیاند "بەرەوپێشچوونی بەرچاومان تۆمارکردووە، بەڕاستی ئەرێنییە. پێموایە لەوە باشتر بوو کە هەمووان بیریان لێدەکردەوە. ئێستا بەرەو واژووکردن دەچین".
سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەوەی چەند جارێک بەرەوڕووی پرسیاری ئەوە کرایەوە کە چ شتێک واژوو دەکەن و مەبەستی لە واژووکردن چییە، بەڵام وەڵامی نەدایەوە و بانگەشەی ئەوە دەکرێت لەگەڵ کیمدا دەقێکی هاوبەش بۆ رای گشتیی بڵاوبکەنەوە.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.