Mazın Asad
24 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2017
بەرلین
راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ لەبارەی دانوستانەکانی بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا رایگەیاند پێویستە دوای پێشھاتەکانی گشتپرسی دەستوور لە تورکیا لەوبارەیەوە بڕیار بدرێت.
مێرکڵ لە دیمانەیەکی لەگەڵ رۆژنامەی "Passauer Neue Presse"ی ئەڵمانیا و لە وەڵامی پرسیارێک کە "تا کەی روونکردنەوە میانڕۆکانتان بەرامبەر بە ئەردۆغان بەردەوام دەبێت؟" ناوبراو لەوبارەیەوە گوتی: "لە دیدارەکانم لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغان ھەموو شتێک بەڕاشکاوانە دەڵێم. بەڵام وەک سەرۆکوەزیران لەرووی پەیوەندی جیپۆلیتیک لەگەڵ تورکیا و بەیەکەوەژیانی ملیۆنەھا مرۆڤی بەڕەچەڵەک تورک لە ئەڵمانیا، ئەمە وەک بوونی پەیوەندی لەگەڵ یەکتر دەڕوانم".
راوێژکاری ئەڵمانیا بە پێویستی زانی کۆتایی بە لێکچوواندنەکانی نازی بھێنرێت و بە پێچەوانەوە ھەنگاوی پێویست لەوبارەیەوە دەنێن و گوتیشی: "ئەم جۆرە لێکچوواندنانە دڕندایەتی ناسیۆنال سیۆسیالیزم کەم دەکاتەوە".
مێرکڵ ئاماژەی بەوەش دا کە رێککەوتننامەی پەنابەرانی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەورووپا لە بەرژوەندی گشت لایەنەکان و پەنابەرانە و راشیگەیاند بە سایەی رێککەوتننامەکە لێشاوی پەنابەران بۆ ئەورووپا بە بەروارد لەگەڵ ساڵی پێشوو بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە بە داخستنی سنوورەکان و ناردنی پەنابەران بۆ وڵاتێکی دیکە، کێشەکە چارەسەر نابێت.
لەبارەی پەیوەندییەکانی ئەورووپا لەگەڵ ئەمریکا، مێرکڵ جەختی لەوە کردەوە کە ئەوبەری ئاتلانتایک بۆ ئەورووپا ھەموو کاتێک گرنگی خۆی ھەبووە و زیاتر گوتیشی: "لە ھەندێک کێشەکاندا بۆچوونی جیاوازمان ھەیە، بەڵام بە گشتی دیداری باشمان ئەنجام داوە".