Abdullah Shukur
20 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2018
بەرلین - AA
راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ لەبارەی کوژرانی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال خاشقچی رایگەیاند: "تاکو ئێستا ھیچ شتێک روون نەکراوەتەوە. بەدڵنیاییەوە داوای روونکردنەوەی تەواو لەسەر پرسەکە دەکەین".
مێرکڵ گوتارێکی لە کۆنگرەی پارتی یەکێتی دیموکراتی کریستیان لە ویلایەتی Thüringen پێشکەش کرد و رووداوی کوژرانی خاشقچی بە "ترسناک" ناوبرد و گوتی: "تاکو ئێستا ھیچ شتێک روون نەکراوەتەوە. بەدڵنیاییەوە داوای روونکردنەوەی تەواو لەسەر پرسەکە دەکەین".
ئیدارەی سعوودیە دانی بەوەدا دانا جەمال خاشقچی کە لە ٢ی ئەم مانگەوە دوای ئەوەی چووە کۆنسولخانەی سعوودیە بێسەروشوێن بووە، رایگەیاند "لە ئاکامی شەڕکردن لە کۆنسوڵخانە گیانی لەدەستداوە"، بەڵام باسی لەوە نەکرد کە چۆن چۆنی مردووە.
سەرۆکایەتی داواکاری سعوودیە بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە لەسەر دۆسیەکە و لەو میانەشدا ١٨ ھاووڵاتی سعوودی دەستگیر کراوە.