Abdullah Shukur
20 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2018
بەرلین - AA
راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، ھایکۆ ماس رایانگەیاند، بە توندی ئیدانەی کوژرانی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال خاشقچی دەکەن و چاوەڕێی شەفافییەت لە سعوودیە لەبارەی دیوی پشتەوەی رووداوەکە دەکەن.
مێرکڵ و ماس راگەیەنراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیایدا رایانگەیاند، "بە دڵگرانییەوە ھەواڵی پشتڕاستکردنەوەی کوشتنی خاشقچی بە بەکارھێنانی توندوتیژییان پێگەیشتووە".
لە راگەیەنرداوەکە سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری خاشقچی کراوە و راشگەیەنراوە، "بە توندترین شێوە رووداوەکە ئیدانە دەکەین. چاوەڕێی شەفافییەت لە سعوودیە لەبارەی دیوی پشتەوەی رووداوەکە دەکەین".
لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە دەبێت بەرپرسانی ئەو رووداوە بە سزای خۆیان بگەن و راشگەیەنراوە کە ئەو زانیاریانەی سعوودیە لەبارەی رووداوەکە بڵاویکردووەتەوە، وەک پێویست نییە.