Abdel Ra'ouf D. A. R. Arnaout
06 تشرینی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2025
قودس ــ AA
وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، ھەزار و ١٥٢ سەرباز و پۆلیسی ئیسرائیل کوژراون.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا ھەزار و ١٥٢ سەرباز و پۆلیسی ئیسرائیل کە لە شەڕەکان کەرتی غەززە، کەناری ڕۆژئاوا و باشووری لوبنان کوژراون".
ھاوکات کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە کە داتاکانی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل، ھەزار و ٣٥ سەرباز، ١٠٠ پۆلیس، نۆ ئەندامی "شاباک" و ھەشت پاسەوانی گرتووخانەکانی ئیسرائیل دەگرێتەوە.
بەڵام سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، ٩١٣ سەربازیان لە شەڕی غەززەدا کوژراون کە ٤٦٦یان لە شەڕ و پێکدادانە وەشکانییەکاندا، کوژراون.
ئاماژەی بەوەشداوەکە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، شەش ھەزار و ٣١٣ سەربازی ئیسرائیل لە شەڕی غەززەدا برینداربوون کە دوو ھەزار و ٩٥٢یان لە شەڕ و پێکدادانە وەشکانییەکاندا، برینداربوون.