Aybüke İnal Kamacı
21 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، تیرۆریستێکی پەکەکە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-برووسکە لە باکووری عێراق و سێ تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە کە لە ناوچەی لقی زەیتوون و قەڵغانی فوڕات لە ھەوڵی ھێرشکردندابوون، لە چالاکی خران.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە هەژماری وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە بە پێداگرییەوە بەردەوامن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و لەم چوارچێوەیەدا چوار تیرۆریستی پەکەکە لە باکووری عێراق و سووریا لە چالاکی خراون.
لە راگەیەندراوەکەدا وردەکاریی لە چالاکی خستنی تیرۆریستەکان خراوەتەڕوو و تیایدا هاتووە کە تیرۆریستێکی پەکەکە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-برووسکە لە باکووری عێراق و سێ تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە کە لە ناوچەی لقی زەیتوون و قەڵغانی فوڕات لە ھەوڵی ھێرشکردندابوون، لە چالاکی خران