Utku Şimşek
27 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2025
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە، لە ناوچەی قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا چوار تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە لە چالاکی خراون.
لەو بارەیەوە وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پێداگرانە و بەشێوەیەکی کاریگەر درێژەی هەیە. سوپای قارەمانی تورکیامان لە ناوچەی قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا چوار تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگەی لە چالاکی خست. لە هیچ شوێنێک ڕێگە بە دەربازبوونی تیرۆر و تیرۆریست نادرێت''.