Ramazan Turgut,Mohammed Baqi Hussein
28 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2017
مه‌ككه - AA
مانگی سووری سعوودی، ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی حاجییانی 2017 ته‌واوكردووه.
سه‌رۆكی گشتیی مانگی سووری سعوودیه، محه‌مه‌د بن عه‌بدوڵڵا قاسم له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌وانان رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانیان ته‌واوكردووه و سه‌رجه‌م تیمه‌كانیان له پێناو تێپه‌ڕبوونی وه‌رزی حه‌ج به سه‌لامه‌تی، كارده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د بن عه‌بدوڵڵا قاسم رایگه‌یاند نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 472 كارمه‌ندی مانگی سوور له مه‌ككه و مه‌دینه ئۆپه‌راسیۆنی حه‌ج جێبه‌جێده‌كه‌ن و له شوێنه پیرۆزه‌كانی مه‌ككه 51 ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن و 94 بنكه‌ی ته‌ندروستیی كاتی له‌سه‌ر رێگاكانی حاجییاندا به‌درێژایی وه‌رزی حه‌ج داده‌نرێن.
ناوبراو راشیگه‌یاند له وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵدا له پاڵ 350 ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتندا، چوار هه‌لیكۆپته‌ری ئه‌مبوڵانس و 15 ماتۆڕسكیلی ئه‌مبوڵانس خزمه‌ت ده‌كه‌ن.