Adel Omeragic,Sanela Crnovrsanin
10 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2021
پۆدگۆریتسا – AA
به جیاوازی یه‌ك رۆژ له‌نێوانیاندا، دروشمی ره‌گه‌زپه‌رستانه له‌سه‌ر دوو مزگه‌وت له پۆدگۆریتسا پایته‌ختی مۆنتینیگرۆ و شاری نیكشیچ نووسران.
له دیواره‌كان و ده‌روازه‌ی تاكه مزگه‌وته‌كه‌ی نیكشیچ، مزگه‌وتی حاجی ئیسماعیل وه‌ك ئاماژه‌دان به كوشتنی زیاتر له هه‌شت هه‌زار موسڵمانی مه‌ده‌نی له بۆسینیا هه‌رزه‌گۆڤینیا، دروشمی "سرێبرێنیتسا" و "نیكشیچ"یش ده‌بێته "سرێبرێنیتسا" نووسران و وه‌ك ئاماژه‌دان به موسڵمانان نووسیوویانه "توركه‌كان".
نوێنه‌ری شاری نیكشیچ له یه‌كێتیی موسڵمانانی مۆنتینیگرۆ، میرساد ئاگۆڤیج به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه ئه‌مه كارێكی قێزه‌ونه و گوتی: "سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌وه‌ی ئێمه به نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو بترسێنن، ئێستاش سه‌ركه‌وتوو نابن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوێنێ لەسەر دیواری مزگه‌وتی عوسمانگیكا له پۆدگۆریتسای پایته‌خت "4S"نووسرابوو كه هێمای سربه ره‌گه‌زپه‌رسته توندڕه‌وه‌كانه و به واتای ئه‌وه دێت كه "ته‌نها یه‌كگرتن سربه‌كان ده‌پارێزێت".