قاھیرە
سەرۆکی فەرمانگەی فریاکەوتن لە وەزارەتی تەندورستی میسر خالید خەتیب، بۆ AA گوتی: "بەھۆی خۆپیشاندانەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی میسر، ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە ٥١ کەس و برینداربوونی ٢٦٨ کەسی دیکە."
سەرۆکی پارتی کرێکاران مەدجی ئەحمەد حوسێن، روونکردنەوەی دا لە پارێزگای جیز ٢٤، رامسیس ١٠، بەنی سوەیف ٧، سوەیش ٥، مینیە ٤، ئیسماعیلیە١ کەس کوژراون.
ھەر وەھا بەگوێرەی زانیاریی ھێزە ئاسایشپارێزەکانی ئەو وڵاتە، لە خۆپیشانداکاندا ٦٠٠ کەس دەستگیرکراون.
لەلایەکی دیکە وەزارەتی ناوخۆی میسر رایگەیاند: بە ھۆی زیانگەیاندن بەماڵی دەوڵەت و گشتی، لە جیز ١٨٠کەس و لەقاھیرە ٢٤٣ کەس دەستگیرکراون.
پارتی داد و ئازادی حیزبەکەی محەمەد مورسی داوای لێکۆلینەوە و بەدواداچوونێکی نێودەوڵەتی کردووە لە رەوشی شێواوی میسرو ژمارەی کوژراوان.