نیویۆرک
گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی "پسپۆرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوی چەکداماڵین لە سوریا، بەھاوکاریی چەند کارمەندێکی سوری، دەستیان بە لەناوبردنی ئەو رۆکێتانە کرد کە دتوانرێ کڵاوەی کیمیاییان لێ ببەسترێ".
بڕیارە دوای چەند رۆژێکی دیکە، راپۆرتێک لەبارەی پابەندبوون یان نەبوونی حکومەتی سوریا بە رێکەوتنەکان ئامادەبکرێ.
ئەو تیمە تایبەتمەندە لە ٣٣ کەس پێکھاتووە، ھەفتەی رابردوو گەیشتە دیمەشق و ١٩ کەسیان سەر بە رێکخراوی چەکداماڵینن لە سوریا و ١٤شیان سەربە نەتەوە یەکگرتووەکانن. بەڵام تا ئێستا لەبارەی شوێن و وردەکارییەکانی چۆنێتی لەناوبردنی چەکی کیمیایی لە سوریا ھیچ زانیاریەک نەدراوە.
بەپێی پلانەکان تا نیوەی یەکەمی ساڵی داھاتوو، تەواوی چەکە کیمیاییەکانی سوریا لەلایەن پسپۆرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوی چەکداماڵین لە سوریا، لەناودەبرێن.