Zana Natık Kerem
31 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2016
لوبنان ــ AA
لە خولی چوارەمی هەڵبژاردنی سەركۆماری لوبنان كە لە 46مین دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو، سەرۆكی كوتلەی گۆڕان و چاكسازی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی لوبنان، میشێل عۆن زۆینەی دەنگەكانی بەدەست هێناو بووە براوەی هەڵبژاردنەكە كە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ و نیوە لوبنان بێ سەركۆمارە.
دوای جیاكردنەوەی دەنگەكانی خولی دووەم و سێیەم و چوارەم دەركەوت کە دەنگەكان لە ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانە زیاترە كە دەنگیان داوە، بۆیە دەنگەكانی خولی یەكەمی هەڵبژاردنەكە هەژماركرا كە تیایدا میشال عۆن لە كۆی 127 پەرلەمانتار، 83 دەنگی بەدەست هێنابوو، بەمەیش عۆن بووە براوەی هەڵبژاردنەكە و بە سەركۆماری ئەو وڵاتە هەژمار كرا.
لە دوای هەڵبژاردنەكە، میشێل عۆن لە بەردەم سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و پەرلەمانتاران، وەك سەركۆماری نوێی لوبنان سوێندی یاسایی خوارد.
لە خولی یەكەمی هەڵبژاردنی سەركۆماری لوبنان، میشێل عۆن لە كۆی دەنگی 127 پەرلەمنتار 83 دەنگی بەدەست هێنابوو و 36 پەرلەمانتاریش دەنگیان نەداوە و شەش دەنگیش بە هەڵوەشاوە هەژمارکرابوو.