Salih Bilici,Muhammet Ali Kemal
13 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکی فەڵەستین لە لووتکەی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامییدا کە تورکیا میوانداریی دەکات، بەشدارییکرد و گوتارێکی پێشکەشکرد.
لە گوتارەکەیدا مەحمود عەباس رایگەیاند: ''ئیتر ئەمریکا لە پرۆسەی ئاشتیی ئیسرائیل-فەڵەستیندا رۆڵی نێوەندگیری لەدەستداوە. هەرگیزا و هەرگیز رێگە نادەین بەوەی ئەمریکا لە داهاتوودا لە پرۆسەی ئاشتیدا بەشداربێت. چیتر پێویستە بەهەموو هێزمانەوە کاربکەین بۆ ئەوەی فەڵەستینی داگیرکراو وەک دەوڵەت بناسرێت''.