Salih Bilici,Mohammed Baqi Hussein
13 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له لووتكه‌ی نائاسایی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی‌دا كه له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل گوتی: "راگه‌یاندنی بڕیارێكی له‌م جۆره له‌باره‌ی شارێكه‌وه كه خۆی له‌خۆیدا داگیركراوه، هیچ ره‌وایه‌تییه‌كی نییه."
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان راشیگەیاند کە ئیسرائیل ده‌وڵه‌تی داگیركهرە، هاوكات ده‌وڵه‌تی تیرۆره و به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانی دا:
"ئەمریکا بەم بڕیارە ناڕەوایەی تەنها پشتگیری ئیسرائیلێک دەکات کە قودسی داگیر کردووە. سوپاسی هەموو ئەو وڵاتانە دەکەین کە ئەم بڕیارە ناشەرعییەیان قبووڵ نەکردووە. لە سەرجەم ئەو گفتوگۆیانەی کردوومە بە بەرێز پاپاشەوە، هەڵوێستی سووریا‌ن نیشان داوە لەسەر قودس".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هەروەها گوتی: "له 1947 ئیسرائیل چی بوو به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆش فه‌ڵه‌ستین خراوه‌ته هه‌مان دۆخه‌وه. باوه‌ڕبكه‌ن دابه‌شكردنێكی له‌و شێوه‌یه له به‌ره‌نگاری گورك-به‌رخدا ته‌نانه‌ت گورگ نایكات".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌توندی ره‌خنه‌ی له ئه‌مریكا گرت و گوتی: "ئه‌مریكا كه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دایه كه ئاشتی ئه‌سته‌م ده‌كه‌ن، نه‌ك ئاشتییان ده‌وێت، هانی هه‌موو توندڕه‌وه‌كانی داوه له‌م سه‌رده‌مه‌ی كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم به‌چڕی بەڕێوهدهچێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ئەو فتیلەیەی بە هۆی بڕیاری قودسەوە ئاگری تێبەربووە لە لایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە بووەتە هەڕەشەیەک بۆ سەر هەموو مرۆڤایەتی، ئەم کێشانەی لە ناوچەکەدا هەیە بە کێشەی فەڵەستینشەوە، ئێمە هیچ کاتێک لەبیری ناکەین".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانی دا:
له‌باره‌ی چۆنیەتی ده‌سته‌به‌ربوونی ئاشتییه‌وه له فه‌ڵه‌ستین سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "له ناوچه‌كه‌مان و قودسدا ئاشتیی ته‌نها به هه‌وڵی كه‌سانی دادپه‌روه‌ر و دروستی به‌ڕه‌وشت له هه‌موو به‌شه‌كان و گه‌له‌كان، هەروەها له هه‌موو بیروباوه‌ڕه‌كان ده‌سته‌به‌رده‌بێت".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختیكرده‌وه كه قودس هێڵی سووریانه و گوتی:
''بەناوی خۆم و گەلەکەمەوە سوپاسی هەریەک لە بەڕێز پاپا کە رێز لە گرنگیی قودس بە هۆی ئەو تایبەتمەندییەی هەموو باوەڕەکانی هەڵگرتووە، دەگرێت. هەروەها جوولەکە هۆشیارەکان کە لە هەوڵی ئاشتییەکی دادپەروەرانەدان، قیبتییەکان و هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە سەرەڕای ئەوەی سووکایەتییان پێدەکرێت، سازشیان لەسەر هەڵوێستی پتەوی خۆیان نەکردووە''.