Fakhradin Ibrahim Mohammad
01 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2024
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق سەرکۆنەی تیرۆرکردنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ئیسماعیل هەنییە دەکات و ڕادەگەیەنێت، "هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە سەرکۆنە دەکەم".
مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، "سەرکۆنەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە و هەر هەوڵێکی ئیستفزازی بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە دەکەم".
لە پەیامەکەی مەسرور بارزانیدا هاتووە: "داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم گرژییەکانی ئەم دواییە کەم بکەنەوە و گفتوگۆی جددی بکەن بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاندووە، "ناوچەکە بەرگەی گرژی و دۆخی نادڵنیایی زیاتر ناگرێت".