Tayfun Salcı
23 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2018
لەندەن - AA
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێرێزا مەی لەبارەی لێکۆڵینەوەکان لەمەڕ ژەھراویکردنی سیخور، سێرگی سکریپاڵ زانیاری بە سەرکۆماری فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ دا.
بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لە پەراوێزی لووتکەی سەرکردەکانی یەکێتی ئەورووپا لە برۆکسل، مەی لەبارەی لێکۆڵینەوەکان لەمەڕ ژەھراویکردنی سیخور، سێرگی سکریپاڵ زانیاری بە ماکرۆن و مێرکڵ دا.
مەی بە ھاوتاکانی گوت کە ئەو ماددە کیمیاییەی سکریپاڵی پێ ژەھراوی کرا، لە لایەن شارەزایانەوە پشکنین بۆ کرا و دەرکەوتووە کە لە لایەن رووسیاوە دروست کراوە.
ھەر لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا کۆکن لەسەر ئەوەی رووسیا بە بەرپرسیاری رووداوەکە دابنرێت.
ھاوکات سەرکردەکان جەختی لەسەر گرنگی پەیامێکی ھاوبەش و بەھێز بەرامبەر بە کردارەکانی رووسیا کردەوە و بڕیاریشیان دا لە رۆژانی داھاتوودا لە نزیکەوە لەسەر ئەو پرسە کار بکەن.