Övünç Kutlu,Muhammet Ali Kemal
23 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2018
نیویۆرك - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی، جه‌نه‌راڵ هێربه‌رت رایمۆند ماكماسته‌ری له كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
له راگهیهنرایهنراوێكدا كه له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ تره‌مپ، هێربه‌رت رایمۆند ماكماسته‌ر ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی ده‌كێشێته‌وه.
كۆشكی سپی له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغێكی راگوزه‌ری ئاسانی هه‌بێت، تره‌مپ داوای له ماكماسته‌ر كردووه تا ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه و لای خۆیشییه‌وه ناوبراو ئه‌م داواكارییه‌ی په‌سه‌ند كردووه.
تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه دوای ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی ماكماسته‌ر، پۆسته‌كه‌ی ده‌درێته باڵیۆزی پێشووتری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، جۆن بۆڵتن.
تره‌مپ سوپاسی ماكماسته‌ری كردووه بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی پێشكه‌شی ئه‌مریكای كردووه و جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه به‌هۆی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ماكماستهرهوه ئه‌مریكا باڵاده‌ستیی خۆی له هه‌ریه‌ك له بواره‌كانی ئابووریی و سه‌ربازییدا پاراستووه.
لای خۆشییه‌وه ماكماسته‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه دوای ٣٤ ساڵ خزمه‌ت له ریزه‌كانی سوپای ئه‌مریكادا، هاوینی داهاتوو خانه‌نشین ده‌بێت.
سه‌ره‌ڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هه‌واڵ سه‌باره‌ت به دوورخستنه‌وه‌ی ماكماسته‌ر له پۆسته‌كه‌ی له میدیای ئه‌مریكادا، هه‌فته‌ی پێشوو گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا سانده‌رز، له رێگه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆیه‌وه له تویته‌ر بانگه‌شه‌كانی دوورخستنه‌وه‌ی ماكماسته‌ری له پۆسته‌كه‌ی به درۆ خستبوویه‌وه.
یه‌كه‌مین راوێژكانی ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی له‌و كاته‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له ٢٠ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٧دا ده‌سه‌ڵاتی له ئه‌مریكا گرتووه‌ته ده‌ست، مایكڵ فلین بوو كه به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له میانی لێكۆڵینه‌وه‌كان له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی رووسیا "درۆی كردبوو" رۆژی ١٣ی شوباتی ٢٠١٧ له پۆسته‌كه‌ی دوورخرابوویه‌وه و جه‌نه‌راڵ ماكماسته‌ر خرابوویه شوێنه‌كه‌ی.
هاوكات جۆن بۆڵتن كه بڕیاره شوێنی ماكماسته‌ر بگرێته‌وه، له نێوان ساڵانی ٢٠٠٥-٢٠٠٦دا نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بووه.
میدیای ئه‌مریكی باس له‌وه ده‌كات جۆن بۆڵتن كه بڕیاره رۆژی ٩ی نیسانی داهاتوو پۆستی ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی وه‌ربگرێت، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا زوو زوو له‌گه‌ڵ تره‌مپدا كۆده‌بێته‌وه و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كرێت تره‌مپ و بۆڵتن دوێنێ له كۆشكی سپی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تییان ئه‌نجامداوه.