لەندەن
لەشاری لەندەن لە بریتانیا لە رێوڕەسمی ھەفتەی نیشتمانیی چوکلێتدا پێشانگای جیھانیی شیرینیی بەجلوبەرگی چوکلێت و شیرینی بەڕێوەچوو.
لەو پێشانگایەدا کۆمپانیا بەناوبانگەکانی جیھان ھەر یەکێک بە جورێک بە پێشکەشکردنی شیرینی بە باشترین کوالیتی و شێوەی جۆراوجۆر بەشدارییان کرد.
وەستایانی شیرینی ھونەرکارییان کردبوو لە دروستکردنی جۆرەھا شیرینی لە شێوەی ملوانکە و جانتا و جلوبەرگدا، کە ئەمەی دواییان سەرەنجراکێشترینیان بوو.
لورێن سمێس کە وەستای ئەم جۆرە جلوبەرگەیە بۆ AA رایگەیاند، ماوەی دوو تا سێ ھەفتەیە کار لە دروستکردنی ئەو شیرینیەدا دەکەم و قوماشی ئەو جلوبەرگە بە سپرای چوکلێت داپۆشراوە.
وەستا و شێوەکاری بەناوبانگی شیرینی دیوید کوتلەریش بۆ AA روونیکردەوە، چوکلێت و شیرینی دەبێ بۆن و تام و رەنگی تایبەتی خۆی ھەبێ بە جورێ کە زیانی بۆ مرۆڤ نەبێ، بەڵکو مێشک و دڵ لە بۆن و تامی چێژ وەربگرن.
ھەروەھا گوتی، شیرینی کاکاو لە ئۆکسیدان و ھەنار و چای سەوز دروست دەکرێ و بە باشترین جۆری شیرینی دادەنرێ کە زیانی بۆ لەش نیە.