قاھیرە
نوێنەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وکۆمکاری عەرەبی بۆ کێشەی سوریا ئەخزەر ئیبراھیمی لەمیسرەوە گەشتە دیپلۆماسییەکەی بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکرد.
بەپێی زانیاریی سەرچاوە دیپلۆماسییەکان سبەینێ یەکشەممە ئیبراھیمی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی میسر و ئەمینداری کۆمکاری عەرەبی کۆبێتەوە.
گوتەبێژی ئیبراھیمی رایگەیاند: گەشتی ئیبراھیمی بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست زەمینە خۆشکردنە بۆ کۆبوونەوەی ئۆپۆزیسیۆنی سوریایە لەکۆبوونەوەی جنێڤ ٢.
سەرچاوەکە ھەروەھا ئاشکرایکرد گەشتی ئیبراھیمی زۆرێک لەووڵاتان لە خۆ دەگرێ، سەرەتا وڵاتانی سەردانی میسرو سوریا دەکات.