Emel Öz Gözellik,Hemın Othman Mohammed
13 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له دەریای عومان دوو کەشتی نه‌وت هه‌ڵگری گه‌وره، رووبه‌ڕووی هێرش بوونه‌وه.
وه‌زیری ئابووریی، بازرگانی و پیشه‌سازی ژاپۆن، هیرۆشیگا سه‌كۆ رایگه‌یاند كه دوو کەشتی نه‌وت هه‌ڵگر كه نه‌وتیان بۆ ژاپۆن گواستووه‌ته‌وه له نزیك گه‌رووی هورموز رووبه‌ڕووی هێرشبوونه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی Nikkei Asia Review، هیرۆشیگا سه‌كۆ رایگه‌یاندووه كه دوو کەشتی نه‌وت هه‌ڵگر كه نه‌وتیان بۆ ژاپۆن گواستووه‌ته‌وه لە گه‌رووی هورموز رووبه‌ڕووی هێرشبوونه‌ته‌وه.
وه‌زیری ئابووریی، بازرگانی و پیشه‌سازی ژاپۆن، هیرۆشیگا سه‌كۆ سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی رێكخست.
پێشتر سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئێران بڵاویانکردبوویەوە کە دوو تەقینەوە، دوو کەشی نەوت هەڵگریان لە دەریای عومان کردووەتە ئامانج.
ئاژانسی هەواڵیی فارس پشتبەستن بە ئاژانسی هەواڵیی "یونیوز" بڵاویکردەوە کە هێرشکراوەتە سەر دوو کەشتی نەوت هەڵگر لە دەریای عومان کە نەوتی خاوی ناوچەی کەنداویان دەگواستەوە.
بڵاویشیکردووەتەوە کە سەرچاوە خۆجێیەکان لە سوڵتاننشینی عومان رایانگەیاندووە کە گوێبیستی دوو تەقینەوەی گەورەی بەدوای یەک بوون لە دەریای عومان.
هاوکات ئاژانسی ئەسۆشییەتد پرێس بڵاویکردەوە، گرووپێکی بەریتانی بۆ سەلامەتی کەشتیوانی دەریاوانی داوای وریایی توندی کردووە دوای رووداوێکی نادیاریکراو لە دەریای عومان.