İslam Doğru,Hemın Othman Mohammed
10 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2019
نیویۆرك - AA
له‌به‌رده‌م كۆنسولخانه‌ی گشتیی چین له شاری نیویۆرك، پرۆتێستۆی ئه‌و سیاسه‌تانه كرا كه حكوومه‌تی چین به‌رامبه‌ر تورکە ئویگورهكانی توركستان خۆرهه‌ڵات په‌یڕه‌وی ده‌كات.
خۆپیشاندانه‌كه كه له لایه‌ن رێكخراوی بیری نیشتمانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی له ئه‌مریكا رێكخرابوو، توركه‌كانی نێو ئه‌مریكا و توركه ئویگورهكان به‌شداریان تیاداكرد.
خۆپیشانده‌ران به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای توركیا و خۆرهه‌ڵاتی توركستان له مه‌یدانی مانهاتان به‌رامبه‌ر كۆنسولخانه‌ی گشتیی چین گردبوونه‌وه و دروشمی "ئازادی بۆ توركستانی خۆرهه‌ڵات"، "روو وه‌رمه‌گێڕه‌و نابه‌رپرس مه‌به" و "كوشتنی ئویگورهكان راگرن"یان به‌رزكرده‌وه و هوتافی هه‌رچی زووه گوشاری سه‌ر توركه ئویگورهكان راگرن-یان ده‌گوته‌وه.
سه‌رۆكی رێكخراوی بیری نیشتمانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی له ئه‌مریكا، ئایهان ئۆزمهكیك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و سته‌مه گردبوونه‌ته‌وه كه حكوومه‌تی چین له‌سه‌ر توركه ئویگورهكان په‌یڕه‌وی ده‌كات و باسی له‌وه كرد كه وه‌ك رێكخراوی بیری نیشتمانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی له ئه‌مریكا نامه‌یان ئاراسته‌ی ته‌واوی سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كانی جیهان كردووه و داوایان لێكردوون بێده‌نگ نه‌بن به‌رامبه‌ر ئه‌و سته‌مه‌ی له توركه ئویگورهكان ده‌كرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی گشتیی كۆنگره‌ی ئویگوری جیهانی، عیسا دۆڵكون كه له ئه‌ڵمانیاوه سه‌ردانی نیویۆركی كردووه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆنفرانسێكدا له‌باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه ساڵانێكه له توركستانی خۆرهه‌ڵات سته‌می نامرۆڤانه ئه‌نجام ده‌درێت.
عیسا دۆڵكون گوتیشی: "داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مریكا، توركیا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان ده‌كه‌ین له پێناو مرۆڤایه‌تیدا خاوه‌ندارێتی گه‌لی توركستانی خۆرهه‌ڵات بكه‌ن كه هیچ تاوانێكیان نییه، به‌ڵام ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن و ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن، داوایان لێده‌كه‌ین گوشار بخه‌نه سه‌ر چین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ستهمەی لێیان ده‌كات رایگرێت".
خۆپیشاندانه‌كه كه نزیكه‌ی یەک كاتژمێر خایاند، دوای خوێندنی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز و نزاكردن كۆتایی هات.