Mahmut Atanur,Mohammed Baqi Hussein
10 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2019
جاكارتا - AA
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5.2 پله ویلایه‌تی مالوكو باكووری ئیندۆنێزیای هه‌ژاند.
ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجی ئەمریکا (USGS) رایگه‌یاند، بوومه‌له‌رزه‌كه به‌دووریی 133 كیلۆمه‌تر باشووری رۆژئاوای دوورگه‌ی تێرنهیت و له قووڵایی 44.1 كیلۆمه‌تردا روویداوه.
ناوه‌ندی تسونامی پاسیفیك زه‌نگی مه‌ترسیی لێنه‌داوه له‌باره‌ی روودانی شەپۆڵی تسونامی له‌دوای بوومه‌له‌رزه‌كه.
هاوكات له‌باره‌ی زیانی ماڵی و گیانیی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه زانیاری بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
له ئیندۆنێزیا كه ده‌كه‌وێته سه‌رهێڵی بوومه‌له‌رزه و گڕكان كه به كه‌وانه‌ی ئاگریی پاسیفیك ناسراوه، 26ی كانوونی یه‌كه‌می 2004 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 9.1 پله روویدا و دواتر تسونامی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه و له ئه‌نجامدا 230 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.