Selen Temizer
07 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2022
بڕۆكسل – AA
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێڵ رایگەیاند "ئۆكراینا پێویستی به چه‌پڵه‌ڕێزانی كه‌متر و چه‌كی زیاتره".
جۆزێپ بۆڕێڵ له ده‌سپێكی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندام له ناتۆ به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌ردانی ئۆكراینا ده‌كات گوتی: "ئۆكراینا پێویستی به چه‌پڵه‌ڕێزانی كه‌متر و چه‌كی زیاتره".
بۆڕێڵ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن ئه‌مڕۆ ره‌زامه‌ندی بدرێت له‌سه‌ر پاكێجی دوا سزاكانی یەکێتیی ئەورووپا بۆسه‌ر رووسیا، سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ١١ی نیسان له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندام، گه‌مارۆخستنه سه‌ر نه‌وتی رووسیا تاوتوێ ده‌كرێت.
پێرێ، یەکێتیی ئەورووپا هاورده‌كردنی كڕینی خه‌ڵووزی له رووسیا قه‌ده‌غه كرد كه ساڵانه به به‌های چوار ملیار یورۆ خه‌ڵووز له‌و وڵاته ده‌كڕدرا.